سێبەر بۆ خواردنەکانتان بکەن

964+
ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی کەلار کاسبکارانی مەزادخانەی شارەکەی ئاگاداردەکاتەوە سێبەر بۆ خواردنەکانیان بکەن، ئەگەر نا تووشی سزا دەبنەوە.

قایمقامیەتی کەلار لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی دەڵێت، ئەم سەرلەبەیانیە بە مەبەستی چاودێریکردنی خواردەمەنییەکان سەردانی مەزادخانەکەیان کردووە، لەوێ روونکردنەوەیان بۆ کاسبکارەکان داوە لەبارەی گەرمبوونی کەشوهەوا و هاتنی هاوین، بەوەی لەمەودوا پێویستە چی بکەن.

هاوکات، هەستاون بە تەلەفکردنی بڕێک فاسۆلیای بەسەرچوو لەگەڵ دۆشاوی تەماتە و فەلافلی خراپبوو.

قایمقامیەت ئاماژەی بەوەشکردووە، پسووڵەیەکی سەرپێچی تۆمارکردووە بۆ خواردەمەنییەک لەبەر نەبوونی وەسڵی گۆشت و جگەر کە پێشتر ئاگادار کرابووەوە.