دیمەنێکی کۆبوونەوەکە. فۆتۆ: پارێزگاری هەولێر
شاندێکی هەرێم لە ئێرانن
ههولێر و ئورمیه جموجۆڵه بازرگانییهكانی نێوانیان زیاتر دهكهن
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
شاندی ههرێمی كوردستان و پارێزگای ئورمیه، له شاری ئورمیه كۆمهڵێك بابهتی گرنگیان سهبارهت به پێشخستنی بازرگانی و ئابووری و گهشتیاری له نێوان ههردوولادا گفتوگۆ كرد.
له كۆبوونهوهیهكی بهرفراواندا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.6.1، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازربایجانی رۆژئاوا (ئورمیە)، ههروهها بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و نەسرووڵا رەشنودی، سەرکۆنسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئێران و شاندى باڵای هەردوو پارێزگا، لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی زیاتری جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، ههروهك پهیجی فهرمیی پارێزگای ههولێر بڵاویكردووهتهوه.
باسی ئهوهش كراوه، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دووپاتی بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بەهێزکردنى جوڵەى بازرگانی و ئابووری نێوان ههرێمی كوردستان و ئێرانیان کردەوە.
لەتەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەکەدا، تیشک خراوهتهسەر لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی نێوان هەولێر و ئورمیە، کە بە هۆیەوە توانراوە جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری و گەشتیاری لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران – تەمەرچین پێشوەچوونێکی زۆر بەخۆیەوە بینینێت، لەو بارەیەشەوە بڕیاردراوه لە نزیکترین کاتدا هەردوو پارێزگاری هەولێر و ئورمیه، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو رێککەوتنە و چارەسەرکردنی هەر کەموکوڕی و کێشەیهك، كه هەبێت.
وردهكاری زۆر له كۆبوونهوهكه له لایهن سهرچاوهكهوه باس كراوه، لهوانه باس لە داڕشتنی میکانزمێک کرا بۆ ئەوەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکرێتە ناوهندێکی بازرگانیی گرنگ بۆ فرۆشتن و ساغکردنەوەی کەلوپەلی ئێرانی بۆ سەرجەم شارەکانی عێراق و ناوچەکانی دیكه.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیش بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێران لە رێگەی مەرزی حاجی ئۆمەران – تەمەرچین و مانەوەیان لە هەولێر و چوونیان بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق، پارێزگاری هەولێر هەموو ئامادەکارییەکی نیشانداوه.
له لای خۆیهوه عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، وێرای پاڵپشتی سەرجەم بڕیارەکانی کۆبوونەوە، هەموو ئامادەکارییەکی پارێزگای دهۆکی نیشاندا بۆ هاریکاریکردنی هەردوولا و داواشی کرد هەردوو پڕۆژەی ئاوی هایدرۆپاوەری دێرەلوک و ئاوی ئاکرێ، کە دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگن بۆ هاوڵاتیان و لەلایەن کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە جێبەجێ دەکرێن، چیتر دوانەخرێت و دەست بە کارەکانی بکرێتەوە بۆ تەواوکردنیان.
لە خاڵێکی دیكهی کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، پرسی کردنەوەی دەروازەی سنووری “سیدەکان، کێلەشین و قاسمەڕەش” خرایەڕوو، جهخت لە هەموو ئامادەکارییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان كرایهوه، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا هاوڕابوون دەست بکرێت بە داڕشتنی میکانزمێک بۆ کردنەوەی ئەم دوو خاڵییە سنوورییە، کە جگە لە سوودگەیاندن بە هاوڵاتیانی ناوچەکە، لە رووی جوڵەی بازرگانیشەوە سوودێکی زۆری بۆ هەرێم و وڵاتی ئێران دەبێت.