دوو بۆ سێ شەوی دیکە هێڵکاری 60 مەتری تەواو دەبێت
964+
فەرمان سادق
هێڵکاری ئەندازەی هاتوچۆ لە شەقامی 60 مەتری هەولێر بەردەوامە، شەوی رابردووش بەشێکی شەقامەکە بۆیە کرا و رەنگە دوو شەوی دیکە تەواو ببێت.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە ئەوا دوو بۆ سێ شەوی دیکە بۆیە کردنی شەقامی بازنەیی 60 مەتری کۆتایی دێت.
بۆیە کردنەوەی شەقامی 60 مەتری لە هەولێر، هەنگاوی یەکەمی کە سەرەتای مانگی نیسانی رابردوو دەستی پێکرد.
کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1.6.2023، تاوەکو کاتژمێر 7، لە تونێلی ئیسکان تاوەکو نزیک چوارڕیانی کاکە زیاد، کە بە چوارڕیانی سێتاقان ناسراوە، شەقامەکە هێڵکاری نوێی بۆ کراوە.
فازڵ حاجی ئەوەشی بە 964 وت، دوای کۆتایی هاتنی شەقامی 60 مەتری، ئەوا بڕیار دەدرێت کام شەقام هێڵکاری ئەندازەی هاتوچۆی بۆ نوێ بکرێتەوە.
وتیشی “ئەوەی باشە لە وەرزی هاوین کارەکان کێشە بۆ هاوڵاتیان دروست ناکات و ئیشەکانیش خێراتر ئەنجامدەدرێن”.