بۆ یەکەمجار هێرۆ شۆفڵی کڕی
+964
ژێوار خدر – راپەڕین
ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ئامێرێکی شۆفڵ بۆ ناحیەی هێرۆ لە قەزای پشدەری ئیدارەی راپەڕین تەرخانکرا.
شۆفڵەکە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی هێرۆ، لەسـەر گوژمـەی پەرەپێدانی هەرێمەكان بـۆ ساڵی 2022 بە بڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دینار تەرخانکراوە.
شۆفڵەکە مۆدێلی 2023یە.
موحسین حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە 964ـی وت، “دابینکردنی ئەم شۆفڵە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە و رێکخستنی رێگاکان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی ناحیەکە و دەوروبەریشی”.
هەروەها داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، شۆفێرێک بۆ شۆفڵەکە دابمەزرێنن بۆ ئەوەی بەزووترین کات بکەوێتە ئیش.
ئەو بەرپرسە بە 964ی وت، قەیرانی دارایی هۆکار بووە کە تاوەکو ئێستا شۆفڵیان نەکڕیوە.
ھێرۆ 13 گوندی بەسەرەوەیە و لە 1964 بووەتە ناحیە، ئێستا ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاترە لە 20 هەزار کەس.