كشتوكاڵى ئامێدی جوتیاران فێرى وشككردنه‌وه‌ى میوه‌ ده‌كات

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

كشتوكاڵى ئامێدی، ده‌یه‌وێت جوتیارانى سنووره‌كه‌ى فێرى وشككردنه‌وه‌ى میوه‌ بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 30 جوتیارى ده‌ستنیشان كرد و له‌ ناحیه‌ى دێره‌لووك خولێكی بۆ كردنه‌وه‌.

خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن كشتوكاڵى ئامێدى به‌ به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵى دهۆك به‌ پشتیوانى رێكخراوى ILO به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ماوەی 39 رۆژ بەردەوام ده‌بێت، شێوازی خوله‌كه‌ش تیوری و پراکتیکی، ده‌بێت.

هەکار حەمید به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى قه‌زاى ئامێدی به‌ 964ـى راگه‌یاند “خواستمان ئه‌وه‌یه‌ جوتیارانى سنووره‌كه‌مان بتوانن زیاتر سود له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ربگرن”.

روونیكرده‌وه‌، وشکردنەوەی میوەکان بە رێکارەکانی زانستی ده‌بێت له‌ رێگه‌ى ئامێرى تایبه‌ت كه‌ رێکخراوى ناوبراو دابینی كردووه‌.

وتیشى “بە دوو رێگا فێری وشکردنەوەی میوە دەکرێن، رێگاکانیش زیاتر بەشێوازی کۆنن لەسەر شێوازی کۆنی وشکردنەوەی میوەکان رادەهێنرێن، كه‌ سوود له‌ تیشكى خۆر وه‌رده‌گرن”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن