1141 کەس بەشداربوون

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەندرێت

964+

فەرمان سادق

پڕۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکان کۆتایی هاتووە و بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامەکەی رابگەیەندرێت.

هەزار و 141 پێشکەشکار بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمی باڵا) لە سەرجەم سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومییەکانی کوردستان بەشداری خولەکەیان کردبوو،

توانستی زمانی ئینگلیزی، یەکێکە لە مەرجەکانی وەرگیران بۆ خوێندنی باڵا کە ئەو خوێندکارانەی داوا پێشکەش دەکەن بۆ خوێندنی باڵا مەرجە خولی زمانی ئینگلیزی ببین و لە تاقیکردنەوەکەش دەربچن.

تاقیکردنەوەکان لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی رابردوو، 27/28.5.2023 ئەنجامدراوە، لە سەرتاسەری کوردستان هەزار و 141 خوێندکار بەشداریان کردووە.