تایەی ئۆتۆمبێلی پێدا تەقییەوە و گیانی لەدەست دا

+964

هونەر فارس- گەرمیان

پیشەوەرێک لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان، لە کاتی تێکردنی هەوا لە تایەی بارهەڵگرێکدا، تایەکەی پێدا تەقییەوە و گیانی لە دەست دا.

پیشەوەرەکە دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلارە و لەدایکبوی ساڵی 1995ە.

بە وتەی کەسوکارەکەی بۆ 964، پیشەوەرەکە لە گوندی ساڵح ئاغا دوکانی تایەی ئۆتۆمبێلی هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو پیشەوەرە ئەمڕۆ 30.5.2023، لە کاتێکدا هەوای کردووەتە تایەی بارهەڵگرێکەوە، تایەکەی پێدا تەقیوەتەوە و کوشتوویەتی.

ئێستا تەرمی ئەو پیشەوەرە بە مەبەستی توێکاری لە پزیشکی دادی کەلارە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا