دیمه‌نێكی پڕۆژه‌ى دروستكردنى جۆگه‌ى كراوه له‌گوندى به‌رزێوه.. وێنه: قایمقامیه‌تى رواندز
دوو پڕۆژه‌ى جياواز له گوندى به‌رزێوه جێبه‌جێ ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو پڕۆژه‌ى جیاواز له گوندى به‌رزێوه‌ى سنوورى قه‌زاى رواندز جێبه‌جێ ده‌كرێت، یه‌كه‌میان راكێشانى كاره‌با و دووه‌میشیان دروستكردنى جۆگه‌یه‌كی كراوه‌یه.
پڕۆژەی راكێشانی فیدەرێكی دیكه‌ى كارەبا بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لە بەرزێوە و گوندەكانی دەوروبەری، بە گوژمەی 137 ملیۆن و 383 هه‌زار دینار، لە لایەن بەڵێندەر لە سەر بودجەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێ دەكرێت .
دروستكردنی جۆگەیەكی كراوە لە رێگای سەرەكیی گوندی بەرزێوە، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سۆران جێبەجێ دەكرێت.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی قه‌زاى رواندز، ئه‌و زانیارییانه‌ى له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كه‌ى خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی كارەكانی هه‌ر دوو پڕۆژەكه‌ش ئه‌مڕۆ 30.5.2023 سه‌ردانى كردوون.
قایمقام ده‌شڵێت، “ئامانج لە دروستكردنی جۆگه كراوه‌كه، پاراستنی رێگەی سەرەكیی رواندز – چۆمانە، كە بەهۆی پاشماوەی ئاوی ماڵان گرفتی بۆ رێگەكە دروستكردبوو” .