ماوریسیۆ پۆچێتینۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پۆچێتینۆ مه‌شقی یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی وه‌رگرت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی رایگه‌یاند، ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئه‌رجه‌نتینی به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی دامه‌زراند.
گرێبه‌ستی پۆچێتینۆ بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رزه و ده‌یه‌وێت تیپه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه ئاستێكی به‌رز، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه پله‌ی 12ی پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا.
پۆچێتینۆ پێشتر مه‌شقی به چه‌ند یانه‌یه‌ك داوه، له‌وانه پاریس سانجێرمان و تۆتێنهام.
یانه‌ی چێلسی له وه‌رزی ئه‌مساڵی پرێمه‌رلیگ، كه ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتایی هات، سێ راهێنه‌ری گۆڕی، به‌ڵام خراپترین وه‌رزی به‌ڕێكرد.