خاوەنی کەناڵی رۆژ باسی زیانەکانی ئاگرەکە دەکات
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆ 30.5.2023، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە نهۆمی یەکەمی کەناڵی لۆکاڵی رۆژ کەوتەوە.
ئەگەرچی کارمەندی ئێشکگر لە نهۆمی دووەمی کەناڵەکە بووە، بەڵام نەیتوانیوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات و خۆی رزگار کردووە و ئاگرەکەش زیاتر تەشەنەی کردووە و هەردوو ستۆدیۆی دەنگ و رەنگی کەناڵەکە سووتاوە و ئاگرەکەش دەگاتە نهۆمی دووەم.
ئۆفیسی کەناڵەکە دەکەوێتە پشت مزگەوتی خەدیجە کوبرا لەسەر شەقامی 100 مەتری لە هەولێر.
بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، تیمەکانی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی هەرزوو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دوای هەوڵێکی زۆر ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.
کەناڵی رۆژ، کەناڵێکی لۆکاڵییە و گرنگی بە بابەتی کۆمەڵایەتی و ئایینی دەدات.
+1