گەنجێك لە كەلەكچی بە كارەبا گیانی لەدەست دا
964+
زەید كۆچەر- بەردەڕەش
گەنجێكی دانیشتوی كەلەكچی لە كاتی كاركردندا كارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێك لە كەلەكچی كە پیشەی کارەباچییە، دەچێتە سەر كاركردن و لە پڕۆژەیەكدا كاری چاكردنی كارەبا دەكات، كارەباكە شۆرتی کردووە و گیانی لە دەستداوە.
سەرچاوەیەك لە تەندروستیی قەزای شێخان بە 964ی وت، گەنجەكە بە تەزووی كارەبا مردووە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە بۆ توێکاری و لێكۆڵینەوە.
گەنجەكە تەمەنی 25ساڵە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، دانیشتووی ناحیەی كەلەكچەیە لە سنووری قەزای شێخان و كاری سەرەكی بەستنی كارەبا بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا