مۆڵەت بە 199 پڕۆژە دراوە
بەهای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون زیاتر لە 18 ملیار دۆلارە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە ماوەی 17 ساڵدا لە هەرێمی کوردستان مۆڵەت بە 199 پڕۆژەی نیشتەجێبوون دراوە و بەهاکەیان زیاتر لە 18 ملیار دۆلارە.
لە دوای دامەزراندنی دەستەی وەبەرهێنان لە ساڵی 2006ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 198 هەزار یەکە دروستکراون.
لەو پڕۆژانە، 97ـیان لە هەولێرن، 46ـیان لە سلێمانین و 35ـیشیان لە دهۆکن و ئەوانەی دیکە لە ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچەکانی دیکەن.
“ئێستا بە شێوەیەکی گشتی مۆڵەتی نیشتەجێبوون راگیراوە و لیژنەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ئەو پڕۆژانە دیاری دەکات کە پێویستن و دواتر دەخرێتە بەردەست وەبەرهێنەران”، ئەمە وتەی هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتی مۆڵەتە لە دەستەی وەبەرهێنان بۆ 964.