له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵادا ده‌گیرێت

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیارێكى دراوه‌، لەم هەفتەیەوە له‌ سنوورى پارێزگاكه‌یاندا، دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی بەرەڵای ناوشار دەستپێدەکاتەوە.

شارەوانیی هەڵەبجە ، هۆكارى ئه‌و بڕیاره‌ى بۆئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، لەبەر ئەوەی زەرەرێکی زۆر لە سەوزایی بلوارەکانی شار دراوە و ژمارەیەکی زۆری هاوشاریانیش نیگەرانن لە ئاژەڵی بەرەڵای ناو شار.

شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارى خه‌ڵكی سنووره‌كه‌یان ده‌كاته‌وه‌، لەم هەفتەیەوە هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ئاژەڵی بەرەڵای (مانگا) ناوشار دەست پێدەکەینەوە.