دیمه‌نێكی شه‌قامى 60 مه‌ترى كه كارى هێڵكارى تێدا ده‌كرێت.. وێنه: 964+
به‌شێكی شه‌قامى 60 مه‌تریى هه‌ولێر داخراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كاتژمێر حه‌وتى به‌یانی ئه‌مڕۆوه، به‌شێك له شه‌قامى 60 مه‌ترى شاری هه‌ولێر داخراوه و تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆ، كاری هێڵكارى كردنه‌وه‌ى ئه‌و شه‌قامه نوێده‌كه‌نه‌وه.
شه‌قامه‌كه له به‌رده‌م مزگه‌وتى سپى تا ده‌گاته پردی عه‌نكاوه داخراوه.
پێشتریش چه‌ند قۆناغێكی دیكه له كارى هێڵكاركردنه‌وه‌ى ئه‌م شه‌قامه‌ى هه‌ولێر له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه.