لە کەلار خۆڵبارین 16 کەسی ناردە نەخۆشخانە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند شارێکی هەرێم و عێراقی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە لە قەزای کەلار 16 کەس بەھۆی کاریگەری شەپۆلەکە بردراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار.

ئەو کەسانەی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە کەسانی بەتەمەن و منداڵیشی تێدابووە، کە تووشی تەنگە نەفەسی هاتبوون، سەرجەمیان چارەسەریان بۆکراوە و لە نەخۆشخانە نەماون، جێگری نەخۆشخانەی فریاکەوتن وای وت.

رزگار لەتیف جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ى وت، “بەھۆی ئەوەی شەپۆلە خۆڵبارینەکەی شەو کاریگەری زیاتربوو، زۆرینەی ئەوکەسانە شەو ھێنراونەتە نەخۆشخانەکە”.

بە وتەی رزگار لەتیف، تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 16 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی