پێنج ته‌قەڵ پێی كه‌ریم بنزێما دوورایه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کەریم بنزێما هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، له‌ یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ رایۆڤاییکانۆ یاریی کرد و برینێک لە پێی راستیدا بووه‌، دوای ئەوەی لە خولەکی (10)ی یارییەکەدا تووشی پێکان بوو.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەش پێنج تەقەڵ پێی دووراوەتەوە.

کەریم جزیری، بریکاری بنزێما لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی، “دوێنێ لە خولەکی 10ـه‌وه‌ كه‌ریم به‌ پێكانه‌وه‌ یاریی كردووه‌، به‌ڵام قسه‌ی نه‌كردووه‌ و ئازاری هەبووه‌، ته‌نانه‌ت گۆڵێکیشی تۆمارکرد”.
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، له‌ دوای یارییه‌كه‌ پزیشكه‌كانی ریال مه‌درید پێنج ته‌قه‌ڵ پێی بنزێمایان له‌ ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه‌دا دووریوه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێرەی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، هێرشبەرە فه‌ڕەنسییەکە زه‌حمه‌ته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێڤییا یاریی بكات، كه‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ خولی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداریی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی نه‌كرد.