کانیاوی رەبەت لە سەردەشت کێوێکی لە دوای خۆی دروستکردووە
964+
مەجید بتوێنی
کانیاوی رەبەتی گڕاوان لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوچەیەکی گەشتیاری دیاری ئێرانە.
کانیاوەکە لە مەودای 2 کیلۆمەتریی شاری رەبەت و لە 12 کیلۆمەتریی باکووری رۆژھەڵاتی شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە.
کانیاوی رەبەت 1206 مەتر بەرزە لە ئاستی رووی دەریا.
کانیاوەکە کانزای گۆگردی زۆرە و لە دوای خۆی دەبێتە بەرد.
هاوڵاتیەکی رەبەت دەڵێت 35 ساڵ بەر لە ئێستا بە بیری دێت کە پاشماوەی کانییەکە قەبارەی بەقەد ئۆتۆمبێلێک بووە، بەڵام ئەمڕۆ کێوێکی گەورەی لێ دروستبووە و بەردەوامە لە گەورەبوون.
ئاوی کانیاوەکە شیاو نییە بۆ خواردنەوە، هەندێک لە گەشتیاران ئاوەکە وەک چارەسەر بۆ خروشت و نەخۆشییەکانی پێست بەکاردەهێنن.
بەهۆی سەرنجڕاکێشی و جوانی سروشتەکەی، گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی سەردانی ئەو کانیاوە دەکەن.
ئاوی ئەو کانیاوە دەڕژێتە ناو رووباری کەڵوێ کە دەگاتە سەر زێی بچووک و پاشان دێتەوە باشوری کوردستان.