بێچووەشێرانی سلێمانی ئاسنیان به‌رز كرده‌وه
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە شاری سلێمانی و بۆ ماوەی یەک رۆژ، پاڵەوانیه‌تییەکی بەرزکردنەوەی قورسایی بەرێوەچوو.
لقی سلێمانی فیدراسیۆنی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی، بە هاوکاری نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵمپی لە یانەی سیروانی نوێ، پاڵەوانیه‌تییەکی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ یاریزانانی سنوری پارێزگاکە کردەوە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زیاتر لە دوو ساڵ بوو بە هۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجەی پێویستەوە، هیچ پاڵەوانیه‌تییەک بۆ ئاستی بێچووەشێران بەڕێوەنەچووبوو.
بەختیار محەمەد سەرۆکی لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەیەکی زۆر بوو هیچ پاڵەوانیه‌تییەکیان بۆ ئاستی بێچووەشێران ئه‌نجام نه‌دابوو، بۆیە دوای هەوڵێکی زۆر توانیان پاڵەوانیه‌تییەک بۆ ئەو ئاستەی تەمەن رێکبخەن.
وتیشی، هەرچەندە لە پاڵەوانیه‌تییەكه‌دا ژمارەیەکی کەم لە یاریزانان بەشداربوون، بەڵام رکابەری بەهێز لە نێوانیاندا بینراو.
لە پاڵەوانیه‌تییەكه‌دا 10 یاریزان، کە نوێنەرایەتیی چوار یانەیان دەکرد ئاستێکی بەرزیان پیشاندا، یانە بەشداربووەکانیش بریتی بوون لە یانەکانی، سلێمانی، پێشمەرگە، رانیە و کلدان.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه یانه‌ی سلێمانی به كۆكردنه‌وه‌ی 122 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، رانیه به 114 خاڵ پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 101 خاڵی كۆكرده‌وه و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها یانه‌ی كلدان به 96 خاڵ پله‌ی چواره‌می برده‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا