ئۆتۆمبێل لە بەخشراوێک دەدات و گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەسەر رێگای کەلار کفری ئۆتۆمبێل ھاوڵاتیەکی بەخشراو دەشێلێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

رووداوەکە نزیک کاتژمێر 12ـی شەوی رابردوو روویداوە لە نزیک گوندی حاجی عەواد.

سامان عەلی وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964 وت “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان ئاڵتیما بووە، ئەو ھاوڵاتیەشی کە کەوتووەتە ژێری ناوی (ع. س.)ـە کە کەسێکی بەخشراوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەش گیانی لەدەستداوە”.

شۆفێری نیسان ئاڵتیماکە دوای دەستگیرکردنی کە قسەی بۆ پۆلیس کردووە وتوویەتی “دوای من، بارھەڵگرێکیش لە دوای ئەوەوە لەو ھاوڵاتیەی داوە و ھەڵھاتووە”.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت: پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق