یاریزانانی یانەی هەولێر دەردەکەون. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
یانه‌ی هه‌ولێر دووچاری شكست بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر دووچاری شكست هات و به یانه‌ی ته‌ڵه‌به دۆڕا.
له گه‌ڕی 30ی خوله‌كه، ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا، یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ به یانه‌ی ته‌ڵه‌به دۆڕا.
گۆڵه‌كانی ته‌ڵه‌به حوسێن عه‌بدوڵا 2 گۆڵ و زه‌ید ته‌حسین تۆماریان كرد، گۆڵه‌كه‌ی هه‌ولێر یاریزان “ئه‌مجه‌د رازی” تۆماری كرد.
ئه‌مه دووه‌م شكستی له‌سه‌ریه‌كه بۆ هه‌ولێر له‌م خوله‌دا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش به زه‌وڕا به هه‌مان ئه‌نجام دۆڕا.
هه‌ولێر له یاریی ئه‌مڕۆدا له چه‌ند یاریزانێك و به‌ڕێوه‌به‌ری تیپ و هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ریش بێبه‌ش بوو.
خشته‌ی یارییه‌كان بۆ هه‌ولێر بێ شانسییه‌كی زۆری تێدایه و یاریی داهاتووشی به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌وییه‌یه، كه له هه‌ولێر ده‌كرێت.