لە گومرگی راپەڕین 140 سەرمەڕی قاچاغ گیران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

کەسێک لە ئێرانەوە 140 سەرمەڕی بردووەتە گومرگی راپەڕین، ویستویەتی لەوێوە بە نایاسایی داخڵی هەرێمی کوردستانیان بکات، بەڵام نەیانهێشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ناوچەی یەکی سنوور لە فەیسبووک رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر هەموو مەڕەکاندا و رادەستی لایەنی بەرپرسیان کردووە.

دوێنێ سێشەممەش، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی گومرگی راپەڕین دەستیان گرت بەسەر 100 سەر مەڕی دیکەدا، “بە هۆی ئەوەی پێچەوانەی رێنماییەکانی گومرگ هاوردە کرابوون.”

تەنیا لەم مانگەدا، لە گومرگی راپەڕین دەستگیراوە بەسەر 1033 سەر ئاژەڵدا، بە پێی ئاماری فەرماندەیی ناوچەی یەکی سنوور.