لە سلێمانی لەسەر پارەنەدان کارەبای چەند شوێنێک بڕدرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

کارەبای سلێمانی رێکارەکانی لە دژی ئەو هاوبەشانەی کارەبا تووندتر کردووە، کە کرێ نادەن، دەڵێت ئەگەر پابەند نەبن کارەباکەیان دەبڕن.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی – رۆژئاوا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەیسبووک رایگەیاند، لە گەڕەکەکانی زەرگەتە و بەختیاری دەستیانکردووە بە بڕینی کارەبای ئەو هاوبەشانەی پابەندنین بە پێدانی پارەی کارەبا.

هەر ئەمڕۆ لەو دوو گەڕەکە، بە نووسراو چەند شوێنێک ئاگادار کرانەوە، کە کارەباکەیان بڕدراوە بە هۆی ئەوەی پارەیان نەداوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی، هەڕەشەی بڕینی كارەبای لەو باخ و خانووانە کرد، كە دەكەونە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای دوكان و بەبێ مۆڵەت كارەبایان راكێشاوە.