لە خانەقین رێژەی سەوزایی کەمی کردووە
964+
زینوێ حەسەن
ئەگەرچی لە خانەقین رێژەی سەوزایی 16%ـیە ئەمەش بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمی کردووە.
بەهۆی بڕینەوەی ژمارەیەکی زۆر لە باخی خورما لە ساڵانی رابردوو، وایکردووە رێژزەی سەوزایی لە قەزای خانەقین کەم ببێتەوە.
لە خانەقین، پێش 2003 زیاتر لە 290 باخی خورمای لێبوو، ئێستا ژمارەکە بۆ کەمتر لە 200 باخ دابەزیوە.
ئەندازیار سۆران عەلی، بەڕێوبەری شارەوانی خانەقین بە 964ـی وت، رێژەی سەوزایی لە خانەقین 16%ـیە.
قەزای خانەقین، ناوچەیەکی گەرمەسێرە هەموو جۆرە دارێک بەرگەی کەشەکەی ناگرێت و ناڕوێت، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆری ئەو دارانەی ساڵانە دەڕوێندرێت، گەشە ناکەن و دەپووکێنەوە و دەمرن.
بۆ ئەمساڵیش هەڵمەتی چاندنی دار لە خانەقین دەستی پێکردووە.
بە قسەی سەرۆکی شارەوانی شارەکە بێت، دوو هەزار نەمامیان چاندووە و دەشڵێت: ئەو دار و نەمامانەی چاندراون لە کوردستانەوە هێنراون بۆ خانەقین.