چەندین كارەبای زیادەرۆ لە شیلادزێ بڕدران

964+
كوردستان ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای ئامێدی هەڵمەتێكی بۆ بڕینی كارەبا زیادەرۆیەكانی شیلادزێ دەستپێكرد و کارەبای چەندین شوێن بڕان و سزادران.

لە سەرجەم كۆڵان و گەڕەكەكانی شیلادزێ تیمێكی وەزارەتی كارەبا كنە و پشكنین دەكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنانەی كە كارەبای زیادەڕۆیان راكێشاوە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای ئامێدی دەڵێت، هەڵمەتەكەیان هەفتەیەك بەردەوامدەبێت و تەنیا لەیەك رۆژدا زیاتر لە سی سەرپێچی كارەبایان بڕیووە و خاوەنەكەیان سزاداوە.

هەر كەسێك كارەبای زیادەڕۆی راكێشابێت و دووبارەی بكاتەوە سزای زیاتر دەدرێت، ئەوەش لەپێنا و ئەوەیە كە كارەبا زیاتر بگەڕێتەوە بۆ هاوبەشەكان، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای ئامێدی وای نوسیوە.

پەیتا پەیتا بەڕێوەبەرایەتی كارەبای ئامێدی هەڵمەتێك بۆ بڕین و سزادانی ئەو كەسانە دەستپێدەكات كە كارەبای زیادەرۆیان راكێشاوە.