بەنداوی دەربەندیخان - وێنە تایبەت بە 964
باران بەنداوی دەربەندیخانی بوژاندووەتەوە
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئاوی بەنداوەکە 10 مەتر زیادی کردووە
964+
هونەر فارس – گەرمیان
بارانی ئەمساڵ بەنداوی دەربەندیخانی بوژاندووەتەوە، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوەکەی 10 مەتر زیادی کردووە، بە وتەی بەڕێوەبەری بەنداوەکە.
ساڵی پار بەنداوەکە تەنیا 42% ئاوی گلدابوەوە، رێژەی گلدانەوەی ئاو لە ئەمساڵدا لە بەنداوەکە گەشتووەتە 62%.
سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە 964ی راگەیاند، لە چاو ساڵی پاردا، ئەمساڵ بەنداوەکە 10 مەتر زیاتر ئاوی تێدایە و ئێستا تەنیا 38%ی بە بەتاڵی ماوەتەوە.
بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە قەزای دەربەندیخان گەیشتووەتە 569 ملیم، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخاندا.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر