باندێک بە 18 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکران

964+
توانا نەقی
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساخکردنەوەی دراوی ساختەی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە کە لە رۆژی 10ی ئەم مانگە دەستیان گرتووە بەسەر 18 هەزار دۆلاری ساختەدا کە لەلایەن باندێکەوە ویستوویانە ساخی بکەنەوە.

ئەوەش هاتووە، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە بە ناوەکانی ( ش، م، ا) و (ق، م، ا) دانیشووی هەرێمی کوردستانن.

ئاسایش دەستیگرتووە بەسەر 18 هەزار دۆلاری ساختە کە مەبەستیان بووە لە هەرێمی کوردستان ساغی بکەنەوە.

لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەدا، دەستگیراوە بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و چەکێکی جۆری دەمانچەی بێ مۆڵەت.

بە فەرمانی دادوەر ئەو دوو کەسە بە پێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.