تا ئێستا 787 ملیم باران باریوە

بارانبارینی 24 کاتژمێری سلێمانی گەیشتووەتە 47 ملیم

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بڕی ئەو بارانەی کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری شاری سلێمانی باریوە زۆرترینە و گەیشتووەتە 47 ملیم.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964ی راگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 47 ملیم باران لە سلێمانی باریوە و بڕی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا لە سلێمانی گەیشتووەتە 787 ملیم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێی ئامارەکانی کەشناسیی سلێمانی، بڕی بارانبارینی ساڵی رابردوو تا سەرەتای مانگی ئایار 420 ملیم بووە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەمساڵ تا ئەم کاتە 367 ملیمە.

هەر بەپێی داتاکانی کەشناسیی هەرێم، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابدووی هەولێر 3.1 ملیمە و ئەمە کەمترین بڕە بەراورد بە شاری دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک.

لە شاری دهۆک 6 ملیم، لە هەڵەبجە، 4.7 ملیم و لە کەرکوکیش 4.5 ملیم باران باریوە.