چوار هاوڵاتی کورد لە کەرەج لەسێدارەدران

964+

چوار هاوڵاتی کورد لە زیندانی قزڵحصار لە شاری کەرەج لەسێدارە دراون و بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش بێت، سەرجەم زیندانییەکانی زیندانەکە مانیان گرتووە.

زانیارییەکان هی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاون، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەمڕۆ شەممە 20.5.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، رۆژێک بەر لەسێدارەدان ئەو زیندانیانەن بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستراونەتەوە.

لە راپۆرتی رێکخراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تەواوی زیندانییەکانی دیکە مانیان گرتووە و کەسوکاری ئەوانەی لەسێدارەش دراون لەبەردەم زیندانەکە کۆبوونەوە، “بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سوکایەتییان پێ کراوە و گازی فرمێسکڕێژیان پێداکراوە”.