زاخۆ و حدوود یەكسان بوون
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
شەوی هەینی 19.5.2023 لە گەڕی 29ـی خولی نایابی عێراق زاخۆ نەیتوانی لە حدوود بباتەوە و لە ریزبەندی شانزەهەم مایەوە.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانی یانەی حدوود محەمەد سوید توانی گوڵی پێشکەوتن بۆ یانەکەی تۆماربکات و گێمی یەکەم لەبەرژەوەندی یانەی حدوود بە گوڵێکی بێ بەرامبەر کوتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی 73 یاریزانی یانەی زاخۆ فەرحان شەکورتوانی گوڵی یەکسان بوون تۆماربکات، تەنیا دوای سێ خولەک و لەخولەكی 76 یاریزانی یانەی زاخۆ عەلی مەنسوری توانی گوڵی دووەم و پێشکەوتن بۆ یانەی زاخۆ تۆماربکات.
لە خولەکی 91 هێرشبەری یانەی حدوود توانی گوڵی یەکسان بوون بۆ یانەکەی تۆماربکات و بەمەش یارییەکە بە یەکسان بوونی هەردوو یانە كۆتاییهات.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد