قایمقامی هەولێر وەڵام دەداتەوە
کۆگا شاراوەکەی هەولێر چی تیادا بووە؟
964+
كوردستان ئەحمەد
بەگوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆگایەکی شاراوەی دەرمان کە “دەرمانی بەشێوازێکی نایاسایی شاردبووەوە” لە هەولێر دەستیبەسەردا گیرا.
لەوبارەیەوە، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە 964ی وت، دەرمانەكە هیچ كێشەیەكی نەبووە و یاسایی بووە، بەڵام کۆگاکەی نەشیاو بووە و لە مەرجەکانی تەندروستی لایداوە.
“دەستمان بەسەر دەرمانەكاندا گرتووە، رۆژی یەكشەممە كۆبوونەوەی لەسەر دەكەین، ئەگەر دەرمانەكان خراپبوویان تیادا بێت دەسوتێنرێن، هەروەها خاوەنەكەی لەسەر ئەوە سزا دەدرێت كە دەرمانەكەی لە شوێنێكی ناتەندروست هەڵگرتووە”، نەبەز عەبدولحەمید وای وت.
بەپێی زانیارییەکانی 964، دەرمانەكان لە جۆری حەپ و شروبن، هەروەها مادەکان پێداویستی پێچانەوە و تیماركردنی برینی نەخۆش و كانۆلایان تیادایە.