"داواكارییەکانمان جێبەجێكران"
خوێندكارانی بەشەناوخۆیی قلیاسان كۆتاییان بە گردبوونەوە هێنا
964+
دیلان محەمەد
دوای چوار كاتژمێر لە گردبوونەوە بەشێک لە خوێندكارانی بەشەناوخۆیی قلیاسان لە سلێمانی، كۆتاییان بە گردبوونەوەکەوە هێنا و داواكارییەكانیان جێبەجێ كرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەشێك لە كچانی بەشەناوخۆی زانكۆی سلێمانی لە قلیاسان گردبونەوە و داوای ئاو و كارەبایان دەكرد، شەقام سەرەكی سلێمانی بۆ كەركووكیان داخست.
بەرپرسی بەشەناوخۆیەكان لە رێكەی تۆڕی964وە رایگەیاند، كێشەكەیان چارەسەر كرد و و ئێستا ئاو و كارەبایان هەیە.
خوێندکارەکان گەڕانەوە بەشەناوخۆییەكان و كۆتاییان بە گردبوونەوەكەیان هێنا.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد