زانكۆی كۆیه‌ ئاگر له‌ خۆى دوورده‌خاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زانكۆى كۆیه‌، له‌ رێگه‌ى شۆفڵ و ئامێرى جیاجیاوه‌، ئاگربڕی له‌ چوارده‌ورى بیناكانى زانكۆكه‌ى دروستكرد و، وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن، مه‌به‌ست لێى دوورخستنه‌وه‌ى ئاگره‌ له‌زانكۆ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه‌ له‌ نزیكى زانكۆكه‌یان بكه‌وێته‌وه‌.

ئاگربڕ، لێكجیاكردنه‌وه‌ى دوو پارچه‌ زه‌وییه،‌ له ‌رێگاى كێڵان به‌ ئامێره‌كانى شۆفڵ و گلێده‌ره‌وه‌، یان دروێنه‌كردن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى ئاگركه‌وتنه‌وه‌، ئاگره‌كه‌ بۆ زه‌ویه‌كانى تر ته‌شه‌نه‌ نه‌كات و له ‌سنوورێكی دیاریكراودا بكوژێته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی کۆیە، له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوێكدا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و ئاگربڕه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌رێگه‌ى ئامێره‌كانه‌وه‌ دروستی كردووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی کەوتنەوەی ئاگر و سەلامەتی باڵەخانە و کەلوپەلەکانی نێو کەمپسی زانکۆ، ئاگربڕه‌یان دروستكردووه‌.

ده‌شڵێت، ئاگربڕه‌كه‌ لە ماوەی سێ رۆژدا، به‌درێژى نزیكه‌ى حه‌فت كیلۆمه‌تر دروستكراوه‌.