لە روڤیا برنجی بایەع بە تایلەندی فرۆشراوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لەسەر ساختەکاری و فرۆشتنی برنجی بایەعی بە تایلەندی لە ناحیەی روڤیا، حەوت کەس درانە دادگا.
حەوت کەس لە ناحیەی روڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، هەڵدەستن بە ساجتەکردنی برنجی تایلەندی، بۆ ئەمەش برنجی بایەع دەکڕنەوە و دەیخەنە ناو گونیەی برنجی تایلەندی و لە بازاڕدا بە برنجی تایلەندی بە خەڵکی دەفرۆشنەوە.
ئەو گروپە حەوت کەسییە بە قسەی ئاسایشی بەردەڕەش بێت ساختەکاریان لە 60 تۆن گەنم کردووە و ئەمرۆ پێنجشەممە 18.5.2023، بردرانە بەردەم دادوەر و دادگایی کران.
بۆتان شەمسەدین، وتەبیژی قایمەقامیەتی قەزای بەردەڕەش بە 964 وت، ئاسایشی قەزای بەردەڕەش و لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت دەستیان گرت بەسەر 60 تۆن لە برنجی بایەعی لە ناحیەی روڤیا کە خرابووە ناو کیسی برنجی تایلەندی و لە بازاڕ بە برنجی تایلەندی دەیانفرۆشت.
دەشڵێت: دوای ئاشکرابوونی پیلانەکەیان حەوت کەس دەستگیر دەکرێن و لەلایەن دادگای بەردەڕەش بڕیاری زیندانیان بۆ دەرچووە و کۆگاکەشیان داخراوە و دەستیش بەسەر برنجەکەدا گیراوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق