پاقله‌كه‌ى عه‌تا به‌ نوكته‌ و قسه‌ى خۆشه‌وه‌یه‌

964+

ئاودێر عومەر- سلێمانی

شێخ عەتا بۆ ماوەی 31 ساڵە لەناو بازاڕی سلێمانی پاقلە دەفرۆشێت جیاواز لە پاقلەفرۆشەکانی تر بە قسەخۆش و مەتەڵەکانی سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و موشتەری تایبەتی هەیە.

وەکخۆی دەڵێت “خەڵکێکی زۆر بەهۆی سوعبەتەکانمەوە دێن بۆ لام جاری واهەیە هێرشی پێچەوانەم بەرامبەر دەکرێت مەتەڵم لێدائەهێنن”.

مەبەستی شئخ عەتا تەنها دڵخۆشکردنی خەڵکە، هەرکات بچیتە لای عەتا دەبینیت کۆمەڵێک گەنج و خەڵکی لا کۆبۆتەوە هەتا قاپە پاقلەکەیان دەخۆن گفتوگۆ لەگەڵ شێخ عەتا دەکەن و پرسیاری لێدەکەن و خەڵکەکەش دەڵێن جێگای خۆی لە دڵی هەموواندا کردووەتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن