کاتی لەناوبردنی زەیتوونەکە - وێنە: socialmedia
پێنج تۆن زەیتون و 150 کیلۆ خورما لەناوبران
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
قایمقامیەتی سلێمانی چوار تۆن و 811 کیلۆگرام زەیتوونی هاوردەکراو و 150 کیلۆگرام خورما لەناو دەبات، چونکە خراپ بوون و شیاوی خواردن نەبوون.
زەیتوونەکە لە 283 تەنەکەدا بووە و هۆکاری خراپبوونەکەی ئەوە بووە، کە خراپ عەمبار کراوە.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، لە هەمان کاتدا دەستبەسەر 150 کیلۆگرام خورمای بەسەرچووشدا گیراوە.
دەشڵێت، له لایهن لیژنهی لهناوبردنهوه له ناوچهی دهرهوهی نیشتهجێبوون تهواوی زهیتون و خورماكه لهناوبراوه و خاوهنهكانیشیان رووبهڕووی رێكاری یاسایی دهكرێنهوه.