له‌لاى راسته‌وه چه‌ند ماسییه‌ك كه راوچییه‌كان گرتبونیان، لای راستیش دیمه‌نێكی پۆلیس ده‌بینرێت كه ماتۆر و تۆڕى ماسیگرتنى راوچییه‌كان پیشان ده‌ده‌ن... وێنه: پۆلیسی جدارستانى سلێمانى
سێ راوچی به ماتۆڕ و قولاپه‌وه ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە دەریاچەی دوکان سێ هاوڵاتی، كه به نایاسایی خه‌ریكى راوكردنى ماسی بوون، پۆلیس گه‌یشته سه‌ریان و به ماتۆڕ و قولاپه‌وه ده‌ستگیرى كردن.
پۆلیسی دارستانى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسى دارستان و ژینگەى بنگرد، توانیویانه له نزیك دەریاچەی دوکان لە سنووری ناحیەكه‌یان له کێلەسپی، سێ هاوڵاتی دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی راوکردنى ماسی بوون، ده‌شڵێت، دواتر دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیرا، کە بریتیبوون لە تۆڕی راوی ماسی و ماتۆڕسکیل و قولاپی دەستی.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و ماسیانه‌ی راویان كردبوون، هێشتا زیندوو بوون بۆ ناو ئاو ئازاد کران.
پۆلیسی سلێمانى باسی له‌وه‌ش كردووه، دواى ده‌ستگیركردنیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.