رووداوی ئەو ئۆتۆمبێلەی پێنج کەسی شێلا لە سلێمانی چۆن بوو؟
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 2:30 بە دیاریکراوی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی پێنج کەس دەشێلێت و یەکێکیان گیان لەدەستدەدات
ئۆتۆمبێلێکە لە شەقامی سەھۆڵەکەی سلێمانی کۆنترۆڵ لە دەست دەدات و خۆی دەکات بەناو کۆمەڵێک ماتۆڕ سکیلدا کە لەخواروی عێراقەوە ھاتبوونە سلێمانی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەس بریندار بوون و کەسێکی بە رەچەڵەک عەرەبی تەمەن 27 ساڵ گیانی لەدەستداوە.