یەختەکەی سەدام حسێن لە کۆشکێکی گەڕۆکی دەریایی بۆ ناوەندێکی توێژینەوە
964+
بەسرە
یەختێکی سەدام حوسێن، دەکرێتە بارەگای تاکە ناوەندی عێراقی تایبەتمەند بە زانستە دەریاییەکان.
ئەو ناوەندە زانستییە دەریاییە سەر بە زانکۆی بەسرەیە، ئەوان دەڵێن: یەختەکە بووەتە گرنگترین پارچەی دەریایی بۆ توێژەران بەو پێیەی تەیار کراوە بۆ ئەوەی بە کەشتی بۆ مەودای دوور ببڕێت، ئەمەش رێگە بە تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی دەدات بۆ ئەوەی لە ناوچە جیاوازەکانی کەنداوی عەرەبی و تەنانەت کەناراوەکانی زەریای هیندی ئەنجام بدرێت، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکە لە ئاوە خاکییەکانی عێراق تێنەدەپەڕێت.
وردەکارییەکان:
یەختەکەی سەدام حسێن، ساڵی 1981 دروستکراوە بە ناوی “قادسيەی سەدام” و رژێمی پێشوو لە کاتی شەڕی کەنداو لە ساڵی 1991 دابووی بە “سوڵتانی عومان” بۆ ئەوەی بیپارێزێت.
یەختەکە لەوێ مایەوە تاوەکو ساڵی 2009، دواتر حکومەتی عێراق وەریگرتەوە بۆ ئەوەی لە کەنارەکانی شەتولعەرەب لە بەسرە بە ناوی “نسيم البحر” داینا.
درێژی یەختەکە 82 مەترو و پانییەکەی 13 مەترە و 12 ژووری دانیشتن و هێلیپادێکی هەیە.
عەبدولزەهرە ئەلحلو، بە 964ـی وت، ساڵی 2013 یەختەکە کرایە سەنتەری زانستە دەریاییەکان.
دەشڵێت: بەهۆی ئەم یەختەوە یەکەم گەشتمان کرد بۆ دۆزینەوەی بەردی مەرجانی لە کەنداوی عەرەبی ئەنجامداوە، جارجارەش توێژینەوەکانی ئاو ئەنجامدەدەین و چاودێری هەڵاوسان و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئاو لە شەتولعەرەب دەکەین.