ئه‌مڕۆ زاخۆ رووبه‌ڕووی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ له‌ یاریی دیاریكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می خولی باسكه‌ی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ رووبه‌ڕووی یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێته‌وه‌.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 06:00 له‌ هۆڵی شه‌عب له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی زاخۆ ئاماده‌كاری باشی بۆ یارییه‌كه‌ كردووه‌ و ئامانجی بردنه‌وه‌ی پله‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ خوله‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌شداریی بكات.

جووتیار عه‌لی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ بۆ په‌یجی فه‌رمی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت، “هه‌موو توانای خۆمان بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ خه‌رج ده‌كه‌ین، راسته‌ حه‌شدی شه‌عبی یانه‌یه‌كی به‌هێزه‌ و یاریزانی پیشه‌گه‌ری زۆرباشی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ش ئاماده‌كاریی باشمان كردووه‌”.

زاخۆ له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا له‌ 7 یاریی پله‌ی ئۆفدا، به‌ 3-4 یاری به‌ یانه‌ی نه‌فت دۆڕا.

له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه‌ یانه‌یه‌كی نوێیه‌ له‌ عێراقدا، له‌ قۆناغی پێش كۆتایی به‌ یانه‌ی شوڕته‌ دۆڕا.