میرایەتی بنەماڵەی بابان نیگەرانن و پهیامێك بڵاودهكهنهوه
964+
فهرهاد حهسهن
ئەنجومەنی میرانی بنەماڵەی بابان و میرایەتی بنەماڵەی بابان نیگەرانن و دهڵێن، له ماوەی رابردو روبەڕووی هەڕەشەی شێواندنی مێژوی پڕ لە سەروەری میرنشینی بابان بوینهتهوه.
ئەنجومەنی میرانی بنەماڵەی بابان و میرایەتی بنەماڵەی بابان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، میرایەتی بنەماڵەی بابان لە ماوەی رابردو رووبەڕووی هەڕەشەی شێواندنی مێژوی پڕ لە سەروەری میرنشینی بابان بۆتەوەو دهشڵێن “کار بەوە گەیشتوە و گەیشتۆتە ئاستێک و دەستبردن بۆ درەخت و سولالەی میراتگری میرانی میرنشینی بابان و میرانی کۆچکردومان”.
دهشڵێن “ئەو کارانە بە ئەجندا و پیلانی هەندێک کەس کە دوور و نزیک لە میرانی بابان نین و هیچ پەیوەندیەکیان بە بنەماڵەی بابانەوە نیە”.
لهو پهیامهیاندا ئاماژە حهوت خاڵ كراوه و سهرهتا دهڵێن، بابان بنەماڵەیەکی میرییە عەشیرەت و هۆز نییە.
ئهوهش رهتدهكهنهوه كه هیچ رێکخراو و سەنتەرێکی کۆمەڵگای مەدەنی نوێنەرایەتی بنەماڵەی بابان بکات جگە لە رێکخراوی بابان بۆ پاراستنی شوێنەوار.
دهشڵێن، بهرپرس نین له هیچ پێگە و پلاتفۆرمێک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، جگە لە پەیجی فەرمی بنەماڵەکەیان کە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکە کە ئەویش میرانی بنەماڵەی بابانە.
ئهوهش دووپات دهكهنهوه، كه ئەنجومەنی میرانی بنەماڵەی بابان، واریسی شەرعی میرنشینی بابانە و نوێنەرایەتی میرەکانی بنەماڵەی بابان لە ئەنجومەندا دەکرێت بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە و دیکۆمێنتی مێژوویی و قانونی .
ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارە حکومیەکانیش دەکەنەوە، هەر کەسێک بە نوێنەرایەتی میرایەتی بنەماڵەی بابان سەردانیان بکات، دەبێت نوسراوی فەرمی میرایەتی پێبێت.