هەڵمەتی پاکردنەوەی ناوشاری چەمچەماڵ دەستپێکرد
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی ژینگەپارێزی چەمچەماڵ، شارەوانی قەزاکە بەم درەنگانی شەوە ناو بازاڕ پاکدەکاتەوە.
کارمەندانی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە بەهۆی پێنەدانی موچە و دواکەوتنیەوە مانیان گرتووە و ئەمڕۆ بە رێژەیەکی زۆر زبڵ و خاشاک لە شەقام و کۆڵانەکانی چەمچەماڵ کۆبووەوە.
ئەمشە و شارەوانی بە شۆفڵ و گڵابە کەوتە پاککردنەوەی ئەو جێگانە و هەڵمەتێکی بۆ پاککردنەوەی زبڵ دەستپێکرد.