منداڵێکی هەشت ساڵ پێشبڕکێی ئەسپسواری دەکات

964+
ئاسۆ وەرتی

دوای بڕینی رێگایەکی سەخت و دژوار، گەیشتنە مەیدانی بناری چیای کارۆخ.

ئێره مەیدانی یوسفی هەشت ساڵە کە دەیەوێت ئەمڕۆ ئەسپی خۆی تاو بدات.

باوکی یوسف رێنمایی پێدەدات و ساڵێک زیاتریشە راهێنانی پێ دەکات.

دەیەوێت بیباتەوە، هەرچەندە یەکەم جاریەتی بەشداری له پێشبڕکێدا بکات.

هەندێک لە بەشداربووان نانی نیوەڕۆ ئامادە دەکەن و هەندێکی تر بە حەیران و گۆرانی جەوی مەیدانەکە خۆشتر دەکەن.

بە بەشداری 43 ئەسپسوار پێشبڕکێکە بەڕێوەچوو کە لە گوندەکانی کەڵێتەو و وەرتێ و چۆمباڕک و سەرنەوس هاتبوون.

یوسف پلەی دووەمی لە گروپەکەی خۆی بەدەستهێنا.