قەتەر کونسوڵگەری لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وڵاتی قەتەر بەم نزیکانە کونسوڵگەرى گشتیى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە، باڵیۆز ئەم بڕیارەی بە بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم وتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، خالید بن حمد ئەلسڵێتى، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سەردانی سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و پێی وت، بڕیارە بەم نزیکانە کونسوڵگەرى گشتیى وڵاتەکەیان بە شێوەیەکى فەرمى بکرێتەوە.

“قەتەر خۆشحاڵە بە پتەوکردنى پەیوەندى لەگەڵ حکومەتى هەرێم و بۆ ئەم مەبەستەش هەنگاوەکانى کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتیى وڵاتەکەیان لە هەرێمى کوردستان هەنگاوى باش چۆتە پێش”، خالد بن حمد ئەلسڵێتى وای وت.

لە کۆبوونەوەکەیاندا جگە لە کردنەوەی کونسوڵگەری، سەفین دزەیی و باڵیۆزی قەتەر باسیان لە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کردووە.