پۆلیس هاندەرانی زاخۆی دەرکرد
باسکەی زاخۆ لە بەغدا دۆڕا و نەگەیشتە یاریی کۆتایی
964+
شڤان عەبدوڵا- بەغدا
له یاریی حه‌وته‌م و كۆتایی قۆناغی پێش كۆتایی خولی باسكه‌ی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له به‌غدا به یانه‌ی نه‌فت دۆڕا و نه‌یتوانی بگاته یاریی كۆتایی، له دوای یارییه‌كه‌ش پۆلیس جه‌ماوه‌ری یانه‌ی زاخۆیان كرده ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه.
یارییه‌كه ئه‌م ئێواره‌یه له هۆڵی شه‌عب له به‌غدا كرا و یانه‌ی نه‌فت یارییه‌كه‌ی به جیاوازی دوو خاڵ 74-72 خاڵ برده‌وه و به‌مه‌ش گه‌یشته یاریی كۆتایی خوله‌كه.
یارییه‌كه ئاستێكی به‌هێزی هه‌بوو، له دواچركه‌كاندا یانه‌ی نه‌فت دوو خاڵی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه.
جه‌ماوه‌ری زاخۆ، كه بۆ هاندانی تیپه‌كه چوونه‌ته به‌غدا، به ژماره‌یه‌كی زۆر له هۆڵه‌كه ئاماده‌بوون، یاریزانێكی نه‌فت دوای تۆماركردنی دوو خاڵ و پێشكه‌وتنی تیپه‌كه‌ی، چووه به‌رده‌م هانده‌رانی زاخۆ و ره‌فتاری نه‌شیاوی كرد، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی هانده‌رانی زاخۆی لێكه‌وته‌وه و گرژی و ئاڵۆزی له هۆڵه‌كه دروست بێت، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان هاتنه پێشه‌وه و بۆ بڵاوه‌پێكردنی هانده‌رانی زاخۆ داری كاره‌باییان به‌كارهێنا و جه‌ماوه‌ری زاخۆیان كرده ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه و ته‌نانه‌ت هانده‌رانی نه‌فتیشیان كرده ده‌ره‌وه.
یانه‌ی زاخۆ له كۆی 7 یاری له قۆناغی پله‌ی ئۆف، 3 بردنه‌وه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام 4 یاریی دۆڕاند.
یانه‌ی نه‌فت له یاریی كۆتاییدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته یاریی ده‌كات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا