وته‌بێژى پاسه‌وانى سنوور:
“كه‌لوپه‌لى قاچاغ و نایاسایی راده‌ستى گومرگ ده‌كه‌ین”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور له هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى قاچاخ و نایاساییدا ده‌گرن، كه له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه ده‌یانه‌وێت له سنووره‌كان ده‌رباز بكرێت، وته‌بێژى پاسه‌وانى سنووریش ده‌ڵێت، كه‌لوپه‌له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، راده‌ستى نزیكترین خاڵى گومرگی ده‌كه‌ن.
كاروان خۆشناو، وته‌بێژى پاسه‌وانى سنوور له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ى بۆ 964 ئاشكرا كرد، هێزه‌كانیان رۆژانه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى نایاسایی و قاچاخدا ده‌گرن، كه قاچاخچییه‌كان ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌نێوان سنوورى نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا ده‌ربازی بكه‌ن.
وتیشی “دواى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه، راسته‌وخۆ راده‌ستى نزیكترین خاڵى گومرگى ده‌كه‌ین”.
كاروان خۆشناو ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه ئه‌وان وه‌ك پاسه‌وانى سنوور هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌و كه‌لوپه‌له ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوانه بكه‌ن، یان له رێگه‌ى مه‌زادى ئاشكراوه بیفرۆشن، وتیشى “ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌یه وه‌ك لایه‌نه فه‌رمی و قانوونییه‌كه، كه‌لوپه‌له‌كان راده‌ستى گومرگ ده‌كه‌ین، جا نازانین گومرگ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌لوپه‌له نایاسایی و قاچاغانه‌دا ده‌كات”.
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ش رۆژانه هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا توانیویانه، له سنوورى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه دەست بەسەر بارهەڵگرێکدا بگرن، کە کەلوپەلی بە شێوەی شاراوە بارکردبوو، هه‌روه‌ها دەستیان بەسەر 500 کارتۆن شەربەت و پێنج بارهەڵگردا گرت، کە کەلوپەلیان بارکردبوو، ویستوویانه بەدەر و پێچەوانەی رێنماییەکانی گومرگ ئاودیوی وڵاتى ئێرانى بكه‌ن .