400 ملیاری دیکەش لە رێگایە

964+

کوردستان ئەحمەد

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 بڕیارە هەفتەی داهاتوو، بەغدا 400 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم بنێرێت.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە رێگای هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، سەرچاوەیەک نزیک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە 964ی وت، بڕیارە تا پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیاری دیکە بۆ هەرێم بنێرێت.

بەپێی زانیاریەکان بڕیارە رۆژی پێنجشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دەستپێبکات، سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی بۆ 964 وتی “ئەمشەو لیستی موچە رادەگەیەنرێت”.