ساغكردنه‌وه: ده‌مانچه‌ی هیچ پۆلیسێك له كه‌ركوك نه‌دزراوه
+964
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای ئه‌وه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه، بە زەبری چەقۆ، دەمانچە و جزدانی گیرفانی پۆلیسێک لەلایەن کەسانێکی نەناسراو له كه‌ركوك براوه، وتە بێژی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک ئه‌م ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە هەواڵی دزینی دەمانچە و جزدانی پۆلیسێک بڵاوکرایەوە، كه گوایە لە گەڕەکی ساحەی تەیڕان روویداوە، بەڵام پۆلیس رەتیدەکاتەوە و باس له بوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن.
عامڕ نوری شوانی، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بۆ تۆڕی 964 وتی، “لێکۆڵینەوەی تەواومان کردووە، روداوەکە بەو شێوەیە نییە كه باس ده‌كرێت، به‌ڵكو ئەو پۆلیسە کێشەی خێزانی هەیە و لەگەڵ ماڵی خه‌زورانی كێشه‌ی هه‌یه و ئه‌مڕۆ لە پشووی فەرمی خۆی بووە و له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ماڵە خەزورانی دەبێتە شەڕیان”.
وتیشی: “بە هیچ شێوەیەکی دەمانچەکەی نەدزراوە، به‌ڵكو لە ساڵی 2021 بەهۆی رێژەی زۆری کەمئەندامیی جه‌سته‌ی، دەمانچەکەی رادەستی پۆلیسی کەرکوک كردووه لە ئەستۆی نەماوە .
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا