ئامێرە رۆژهەڵاتیەکان و گۆرانی کوردی ئاوێزانی یەکتر بوون

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆنسێرتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی ھونەر بۆ ئامێرە رۆژھەڵاتیەکان بەڕێوەچوو.

لە کۆنسێرتەکەدا شەش گۆرانی کوردی لەلایەن نۆ خوێندکارەوە بە تام و چێژێکی کوردیانە پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.

سەرەڕای کەمی مامۆستای ئامێرە رۆژھەڵاتیەکان لە ناوەندەکانی خوێندنی وەک زانکۆ و پەیمانگاکان، بەڵام خوێندکاران توانیویانە ژەنیاری باشیان لێ دروست ببێت.

ڕێباز سادق، مامۆستای زانکۆی سلێمانی لە کۆلێژی ھونەر بە 964ی راگەیاند، لە ئێستادا گرنگی بە موزیکی کوردی دەدرێت، لەبەرئەوەی ناسنامەی نەتەوایەتییە، بەڵام مامۆستای ئامێری رۆژھەڵاتی لە ناوەندەکانی خوێندن کەمە.

لەبەر کەمی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە بواری میوزیکدا، ئەو کەسانەی وانەی ئامێرە رۆژھەڵاتیەکان دەڵێنەوە ناتوانن لە ناوەندەکانی خوێندندا وانە بڵێنەوە وەک پێویست.

پێداچوونەوە: توانا نەقی