لە هەولێر کەسێک لەسەر دزینی 300 ملیۆن دینار دەستگیر کرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

پۆلیسی سلێمانی و هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دینار، بڕێك ئاڵتون و “كەرەستەی گرانبەها” دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبوک رایگەیاند، تۆمەتبارەکە لە شاری هەولێر دەستگیر کراوە و هاوڵاتییەک سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە.

تۆمەتبارەکە کوردە و تەمەنی 25 ساڵە، پۆلیس دەڵێت دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 راگیراوە.

لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستگیراوە بەسەر بڕی 300 ملیۆن دینار و بڕێك ئاڵتون و “چەند پارچە كەرەسەتەیەكی گرانبەهادا،” پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.