له عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراودا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر دەرمانی بەسەرچوو و قەدەغە کراودا گیرا، كه له به‌شێك له ده‌رمانخانه‌كانى ئه‌و ناحیه‌یه بوون، راگه‌یاندنى ناحیه‌ش ده‌ڵێت چوار ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌ش داخران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت – تانجه‌ڕۆ، لەسەر راسپاردە و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری ناحیە لیژنەی دەرمانخانە و نۆرینگەکانی قایمقامیەت سەردانی بەشێک لە نۆرینگە و دەرمانخانەکانی سنوورەکەیان کرد و لەبەر پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان هه‌ندێك ده‌رمانخانه‌یان به داخستن سزا داوه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ناحیه ناوى ئه‌و ده‌رمانخانه‌نه‌شی هێناوه كه دایانخستوون، ئه‌وانیش بریتین له دەرمانخانەكانی نینای جوانی، شیفا، ئەوین.
ده‌شڵێت، بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه دراوه و دەستیش گیراوه بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی بەسەرچوو و قەدەغە کراو لە سەرجەم ئەو شوێنانە.